کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخرانی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی بێ به‌رقی

داخرانی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی بێ به‌رقی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ١ و ٣ی شاری سنه‌ به‌هۆی بڕینی به‌رق كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه‌ و كرێكاران بێكار كراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی به‌رقی شاری سنه‌ له‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه‌ به‌رقی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٣ی قه‌تع كردووه‌ و زۆربه‌ی كارگه‌كانی وه‌به‌رهێنان كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه‌. خاوه‌ن كارگه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و باروودۆخه‌ درێژه‌ بكێشێت، ناچارن كرێكاره‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ر بكه‌ن.