ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، سنووری خۆسره‌وی له شارستانی قه‌سری شیرین به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌وه داخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانداری شارستانی قه‌سری شیرین بڕیاری داوه كه سنووری خۆسره‌وی له ١٢ تاوه‌كوو ٢٥ گه‌لاوێژ دابخرێت و هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازه‌رگانی له‌و سنووره تا كاتی دیاریكراو ئه‌نجام نه‌درێت. هه‌روه‌ها هاتووچۆی خه‌ڵك سنووردار كراوه به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.