به پێی ڕاپۆرته‌كان، سلف سرویسی زانكۆی شه‌هید بهشتی شاری تاران و هه‌روه‌ها خابگاكانی ئه‌و زانكۆیه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به مه‌به‌ستی ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران داخراون.
خوێندكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه هه‌موو ساڵێك ترسی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكاران له دڵیدالیه، به مه‌به‌ستی ڕێگری له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له زانكۆكانی ئێران، سلف سرویس و خابگاكانی زانكۆی شه‌هید بهشتی داخستووه و بریاره له زانكۆكانی دیكه‌شدا ئه‌م بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان خوێندكاران له زانكۆ جیاوازه‌كانی ئێران به هۆی به‌شداری و پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه ئه‌منییه‌كان كراون.
