به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له هه‌زار و ٢٦ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی له ئۆستانی كرماشان، ٢٨٤ ناوه‌ند به‌هۆی قه‌رزداربوونی به بانك، نه‌بوونی بازاڕ و هیتر داخراون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی داخرانی ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه ٦ هه‌زار و ٥١٧ كرێكار بێكار كراون. شایانی باسه، ژماره‌یه‌كیش له ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كانی ئه‌م ئۆستانه به شێوه‌ی نیوه چالاك كار ده‌كه‌ن كه تێیدا ٢٥ هه‌زار و ٥٢٤ كرێكار سه‌رقاڵی كارن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ئابووریی وڵات ئه‌م ژماره‌یه له كرێكاران به ڕیزی بێكارانه‌وه په‌یوه‌ست بن.