
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دووکان و بازاڕەکانی شاری بانە بۆ پێشگیری کردن لە تەشەنە کردنی ویرووسی کڕۆانا داخراون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی ئه‌مشاره به هۆی كه‌مبوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و مه‌ترسی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، دووكانه‌كانیان داخستووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ پێشگیری کردن لە تەشەنە کردنی ویرووسی کڕۆانا بانك و ئیداره‌كانی ده‌وڵه‌تی له شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار و سه‌قز، داخراون.
