به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەناردەی فەرشی ئێران لە جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی كردووه و هندووستان و ئەفغانستان جێگەی فەرشی ئێرانیان له بازاڕه‌كانی جیهان دا گرتۆته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی فه‌رش كه‌می كردووه و سه‌دان كرێكار بێكار كراون.
به‌وته‌ی سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی فەرشی دەستچنی ئێران، بەهۆی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی هەناردەی فەرشی دەستچنی ئێران بۆ وڵاتانی جیهان 85٪ کەمی کردووە و بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە ئێران ناتوانێت لە بازاڕەکانی جیهان ریکلام و بانگەشە بۆ فەرشەکانی بکات و رێگە نادرێت بەرهەمەکانی فەرش لە پیشانگا نێودەوڵەتییەکان نمایش بکرێن. به‌وته‌ی چالاكانی ئابووری به‌بۆنه‌ی خراپی بازاڕه‌وه به ده‌یان كارگه‌ی فه‌رشی ده‌ستچن داخراوه و به سه‌دان كرێكاریش بێكار كراون.