به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌كانی پاركی سه‌نعه‌تی ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار“ی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن: ماوه‌ی یه‌ك مانگه تالیبان به‌رقی كارخانه‌كانی پچڕاندووه و هه‌زاران كرێكاری بێكاركردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پچڕانی به‌رقی ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی “نه‌نگه‌رهار” ده‌یان كارخانه داخراون و لانیكه‌م ٥٠٠٠ هه‌زار كرێكار بێكار كراون. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌ماره‌تی ئیسلامی تالیبان هه‌زاران كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیانی به ئه‌رته‌شی ملیۆنی بێكارانی ئه‌فغانستان ئیزافه كردووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دۆخی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت.