به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ڕێگه‌ی په‌یامه‌كه‌وه پێیانیان ڕاگه‌یاندووه كه به‌هۆی به‌شداری كردنیان له مانگرتن حیسابه بانه‌كییه‌كانیان داخراوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه له ماه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا كه مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرابوو، زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و ئیداره‌ی ئه‌ماكن و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵیان دا له ڕێگه‌ی پلۆمپكردنی دووكانه‌كان بازاڕیانی مانگرتوو بترسێنن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌مجاره ده‌ستیان بۆ داخرانی حسابی بانكی بازاڕیان بردووه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن و چیتر به‌شداری له مانگرتنه گشتییه‌كان نه‌كه‌ن.