به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ناوه‌ندی دیپلۆماتیكی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌رجه‌م باڵوێزخانه و كۆنسوولخانهكانی ئه‌م وڵاته له زۆر شوێن داخران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له ئورشه‌لیم هۆكاری داخرانی ئه‌م ناوه‌نده دیپلۆماتانه‌ی به بێ باس كردن له ورده‌كاریه‌كانی، بۆ گیر و گرفتهكانییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی یه‌كیه‌تی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م وڵاته به‌نیازه ماڵیات بخاته سه‌ر حقووقی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ناوه‌نده دیپلۆماتیكه‌كان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ٢٠١٤ش زیاتر له ١٠٠ باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی كێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به حقووقی كارمه‌ندان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.