ئەم دابەزینە پاش ئەوە ڕوویداوە کە دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بە ئەگەری کۆتایی هاتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو شەڕە دەتوانێت بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت. ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە بەهۆی نیگەرانییەکان سەبارەت بە سنوورداربوونی گواستنەوەی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وڵاتانی دیکە، پێشتر نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مامەڵەکانی ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتبووە ١١٩ دۆلار و ٥٠ سێنت. هەروەها پاش بڵاو بوونەوەی وتەکانی ترامپ، بازاڕ داراییەکان و بازاڕی پشکەکان لە هەندێک وڵاتی ئاسیا تاڕادەیەک بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بازاڕە جیهانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتبوونە ژێر کاریگەری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاریی بەرچاو لە نرخی نەوت و بازاڕی دارایی جیهاندا.
