نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵان، بۆ کەمتر ١٠٠ دۆلار دابەزی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە مامەڵەکانی ڕۆژی چوارشەممەدا، بە دابەزینی زیاتر لە لەسەد بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو، گەیشتە نزیکەی ٩٨ دۆلار و بۆ یەکەمجار لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ کەمتر لە ١٠٠ دۆلار دابەزی. ئەم دابەزینەی نرخ هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
