ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار ڕایگەیاند، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا داهاتی کرێکاران لە سەرانسەری جیهاندا دابەزیوە و ئەمەش نایەکسانی لە جیهاندا توندتر کردووە.
ئەم ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کەمبوونەوەی ١.٦ لەسەدی پشکی کرێکاران لە داهاتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لهگهڵ کەمبوونەوەی دوو ترلیۆن و چوار سەد ملیار دۆلار لە داهاتی ئەمساڵدا یەکسانە. نیوەی ئەو دابەزینە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا ڕوویداوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بوونەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان، بەڵام کرێکاران پشکێکیان پێ نەدراوە، هەروهها ڕێکخراوەکە هۆشداریی داوە کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت دۆخەکە خراپتر بکات.