رۆژ بە رۆژ لیرەی تورکی زیاتر بەهاکەی لەدەست دەدات و ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 26 لیرەی تورکی.
دوای بەرزکردنەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە، بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا زیاتر دابەزی و ریکوردێکی مێژوویی شکاند و یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە. بانکی ناوەندی تورکیا 22ی ژوونی ئەمساڵ، بڕیاری دا رێژەی سوودی بانکی زیاد بکات، ئەمەش کاریگەریەکی زۆر خراپی لەسەر بەهای لیرەی تورکی دروست کرد. ڕۆژی ڕابردوو، بەهای دۆلارێک گەیشتە 26 لیرە و بەهای هه‌ر یۆرۆ گەیشتە 28 لیرە و 29 قوروش. به‌م جۆره قورسایی زۆری ئه‌م دۆخه ئابووریه له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی كه‌م داهاتی ده‌شكێته‌وه.
