سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی نزیك به یه‌ك ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرنا له ئێران و مه‌رگی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه، هێشتا، هیچ نیشانه‌یه‌ك له هه‌وڵێكی جیدی و به‌رنامه بۆ داڕێژراو، له لایه‌ن سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه و كۆنتڕۆڵی ئه‌م ویرووسه نابیندرێ. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی ڕایگه‌یاند كه به فه‌وتی ٢١٣ نه‌خۆشی دیكه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ژماره‌ی گیان به‌خت كردووانی كۆرۆنا له ئێران، گه‌یشتووه‌ته ٥٢ هه‌زار و ٨٨٣ كه‌س و پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ١٢ شارستان له باروودۆخی سوور دان و ٢٨٨ شارستانی دیكه‌ش له باروودۆخی هۆشدار دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م ڕاپۆرته ئاماریانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم له حاڵێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ماندوونه‌ناسانه و فیداكاریی كادری پزیشكی و په‌رستاران، باروودۆخهكه یه‌كجار كاره‌ساتباره. هێندێك له سه‌رچاوه پزیشكییه سه‌ربه‌خۆكان، ئاماری واقعیی قوربانییانی كۆرۆنایان، له باشترین حاڵه‌ت دا، پتر له سێ به‌رابه‌ری ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕژیم بهرئاود كردووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه سه‌رانی ڕژیم به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی داماوانه‌ی سیاسیی خۆیان، ده‌ستیان دایه شاردنه‌وه‌ی له‌ئه‌نقه‌ستی ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و له به‌رامبه‌ر خواستی قه‌ره‌نتینه‌ی شاره‌كان و شوێنه ئایینیه‌كان موقاومه‌تیان كرد، قابیلی پێش بینی بوو كه چ باروودۆخێكی فهلاكهتبار به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا ده‌سه‌پێت. هه‌ر له دوو سێ مانگی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، له ئاستی جیهانی دا ده‌ركه‌وت كه ستراتێژی كاریگه‌ر له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه، له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كییه. یه‌كه‌م، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی هێرشبه‌رانه‌ی تێست وه‌رگرتنی به‌رین، جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سانێك كه نیشانه‌كانی تووش بوون به‌م ویرووسهیان پێوه دیاره، شوێن گرتن و قه‌ره‌نتینه كردنی كه‌سانێك كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان له په‌یوه‌ندیی نزیك دا بوون و به‌سته‌ری كردنی كه‌سانێك كه پێویستییان به چاوه‌دێریی تایبه‌تی پزیشكی هه‌یه به ئامانجی پساندنی زنجیری بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسهكه. دووهه‌م، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی یه‌كه‌م، دابین كردنی پێداویستییه‌كان و داخستنی مه‌دره‌سه و كارخانه و ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و خزمهتگوزارییهكانهی كه چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان بۆ كۆمه‌ڵگا حه‌یاتی نییه، قه‌ره‌نتینه‌ی شار و ناوه‌نده گشتییه‌كان. سێهه‌م، ڕه‌چاوكردنی پێوه‌ره ته‌ندرووستییه‌كان و دابین كردنی پێداویستییه‌كان، له‌وانه ماسك و ماده‌ی گه‌ندبڕ، به شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌مووان. له وڵاتانێك كه ئه‌م ستراتێژییهیان گرتووه‌ته به‌ر تا ئاستێكی زۆر ویرووسی كۆرۆنا به كۆنتڕۆڵ ده‌رهاتووه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیش ئاسۆیه‌كی ڕوونیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه له‌به‌رچاوه. به‌ڵام له ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ستراتێژییهكی ڕوون له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا، ژێرخانی لاوازی ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، لاواز بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری و بوونی ناوه‌ندی جۆراوجۆری بڕیار دان، هه‌ر هه‌موویان، ده‌ستیان خستووه ناو ده‌ستی یه‌ك و قه‌یرانی كۆرۆنایان كردووه‌ته كاره‌ساتێكی خۆفناك.
له ئێستادا پاش تێه‌ڕینی یه‌ك ساڵ له ته‌مه‌نی قه‌یرانی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه وێرانكه‌ره‌كانی له‌سه‌ر بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیانی خه‌ڵك، به‌رهه‌مهێانی واكسێنی كۆرۆنا و ده‌ستپێكی وه‌شاندنی له وڵاتانی بریتانیا، ئه‌مریكا، كانه‌دا و وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، هیوای كۆنتڕۆڵ كردنی یه‌كجاریی ئه‌م قه‌یرانه‌ی له ئاستی جیهان دا به‌هێز كردووه. واكسێنی بیۆنتێك–فایرێز، كه له لایه‌ن دوو كۆمپانیی ده‌رمانیی ئه‌مریكایی و ئاڵمانییه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، یه‌كه‌مین واكسێنه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی وه‌رگرتووه. ئه‌م واكسێنه له‌چاو واكسێنهكانی دیكه ٩٥ له‌سه‌د ئیمه‌نی درووست ده‌كات و به‌ر له به‌كارهێنانی پێویسته له سه‌رمای ٧٠ پله‌ی ژێر سفردا ڕابگیرێت. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌رهه‌م هاتنی ئه‌م واكسێنه و ڕاده‌ی كاریگه‌ر بوونی، له زۆرێك له وڵاته‌كان به‌تایبه‌ت له ئۆرووپا، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به كڕین و ڕێزێرڤی واكسێن و قۆناغ به‌ندیی كردنی واكسیناسیۆنی هاووڵاتییان، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام له ئێران كارگێڕانی ڕژیم، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ناتهباوێژی و درۆنانه‌وه. شه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌رۆكی “كۆمیته‌ی زانستیی ستادی میللیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا” سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م واكسێنه له سه‌رمای ٧٠ پله ژێر سفر، له به‌رنامه‌یه‌كی تێلێویزیۆنی دا ڕایگه‌یاند كه: “به‌هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌ره‌سته‌ی پێویست له‌وانه فڕۆكه‌ی تایبه‌تمان نییه، ئه‌و واكسێنهمان نه‌ویستووه و له ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، داوای واكسێنێكی دیكه‌مان كردووه”. ناوبراو له حاڵێكدا باس له نه‌بوونی ئیمكانات ده‌كا كه جێگری گواستنه‌وه‌ی وه‌زیری ڕێگا و شارسازی، پێشتر وتبووی كه سیستمی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی كۆماری ئیسلامی كه‌ره‌سته‌ی پێویستی هاورده كردنی ئه‌م واكسێنهی بۆ ئێران هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌شی به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ڕاگه‌یاندبوو. هه‌واڵنێریی “ئیسنا“ش، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانیی نووسیی: “له ئێستادا دوو شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی “ئێران ئه‌یر” و “ماهان“، توانای هاورده كردنی ههمووجۆر واكسێنێك له‌وانه فایرێزیان هه‌یه”. بابه‌تێكی دیكه كه ناوه‌نده جۆراوجۆره ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌ستیان كردووه به ناتهباوێژی، توانین و نه‌توانینی ناردنی دراوه بۆ كڕینی واكسێنهكه به‌خاتری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا. سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندی له‌م دوایانه‌دا ڕایگه‌یاند كه له‌و جێگه‌وه كه كڕینی واكسێنی كۆرۆنا پێویسته له ڕێگه‌ی ڕه‌سمیی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانییه‌وه ئه‌نجام بدرێ، هه‌تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی پاره‌ی واكسێنهكه، به‌خاتری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ كێشه و گرفت به‌ره‌وڕوو بووه‌تهوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی هه‌نارده‌كارانی ده‌رمانی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه: “سه‌باره‌ت به ناردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه و هاورده كردنی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه“. ئه‌م ناتهباوێژیانه و دواخستنی كڕینی ده‌رمان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت هه‌تا ئێستا بۆ كڕینی ئه‌م واكسێنه نه بڕیارێكی داوه و نه بوودجهیهكیشی بۆ ته‌رخان كردووه. كارگێڕانی ڕژیم به‌ڵێنی درووست كردنی واكسێن له ئێران ده‌ده‌ن و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر تاقی كردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه تا مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی داهاتوو ده‌خایه‌نێ.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بیانووهێنانه‌وه و ناتهباوێژیانهیه كه ٧ ڕێكخراوی پیشه‌یی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ١٩ی سه‌رماوه‌زدا ڕایانگه‌یاند كه “دابین كردن و ده‌ستڕاگه‌یشتنی گشتی و بێبه‌رامبه‌ر به واكسێنی كۆرۆنا، خواستی خێرا و جیدیی خه‌ڵكه و ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر به گشت دانیشتووانی ئه‌م وڵاته“. پاشان له ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زیشدا، پێنج ڕێكخراو و ناوه‌ندی كرێكاریش له به‌یانییه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، ته‌ئكیدیان كرد كه: “واكسیناسیۆنی كۆرۆنای تهئیدكراو له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانییه‌وه، پێداویستیی خێرای خه‌ڵكه. پێویسته هه‌زینه‌ی ئه‌م ده‌رمانه له ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می ڕه‌دیفی بوودجه‌دا بێت“.