به پێی ڕاپۆرتی ڕوویتێرز، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئێران له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا، گه‌یشتووه‌ته كه‌مریتن ئاستی خۆی و ئه‌وه‌ش به‌هۆی پڕ بوونی ئه‌مباره نه‌ویتیه‌كانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌خزه‌ن و ئه‌نباری كه‌شتیه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌نارده و هاتنه‌خواره‌وه‌ی چالاكی پاڵاوگه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، كه‌م و زۆر پڕ بوون. دامه‌زراوه‌ی “ئێف جی ئێی”، ڕایگه‌یانووده كه گشت ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئێران، له‌وانه نه‌وتی خاو، له یه‌ك و ٣ ملیۆن بۆشكه له ڕۆژدا بۆ سێ ملیۆن بۆشكه له مانگی مارسدا هاتووه‌ته خوارێ. ئه‌م شیركه‌ته پێشبینیی كردووه كه ڕێژه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه، له مانگی ژووئیه‌دا بۆ ١٠٠ هه‌زار بۆشكه داده‌به‌زێت.