دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئاڵمان ڕایگه‌یاندووه كه وادیاره به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنییه‌كان، ڕه‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته تا ڕاده‌یه‌ك دابه‌زیوه و ژماره‌ی تووشبوان له‌ئێستادا كه‌می كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌تی “ڕابێرت كۆخ” ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ی بینین نیشان له كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له‌م وڵاته‌یه. به‌ڵام هێشتا زۆر زووه سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره، حوكمی قه‌تعی ده‌ر بكه‌ین. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕێوشوێنی جیدی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له‌وانه، قه‌ده‌غه‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دوو كه‌س گرتووه‌ته به‌ر. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌س له ئاڵمان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه له‌م ژماره‌یه، ٩٧ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.