ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، نرخی تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دابەزی و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا له بازاری ئێران‌دا به ٢٣ هه‌زار و ٤٤٠ تمه‌ن موعامه‌له‌ی پێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دابه‌زینی نرخی پووڵی ئێران له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكادا، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكۆردی نوێی سه‌رووی ٢٣ هه‌زار و چوارسه‌د تمه‌نیی لێداوه و دهشتوترێ كه قیمه‌تی فرۆشی هه‌ر “ئه‌فغانی”یه‌كی ئه‌فغانستانیش گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی له‌چاو ریال و تمه‌نی ئێرانی، به‌جۆرێك كه نرخی موعامه‌له‌ی ئه‌م دراوه‌ش له‌گه‌ڵ پووڵی ئێران بۆ ٣٠٣ تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.