ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، نرخی یهك دۆلاری ئهمریكا لە بازاڕی ئەرزی ئێران گەیشتووهته سنووری ٢٦ هەزار تمەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشی ئابووری ئێران خراپتر دەبێت و هەڵاوسانێکی بێ وێنە بەرۆکی ئێرانی گرتووەتەوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردووەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا نرخی یهك دۆلار لە ١٩ هەزار تمەنەوە گەیشتووهته ٢٦ هەزار تمەن. ئهمه له كاتێكدایه كه لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئەرزی ئێران، نرخی شتومەک و پێداویستی ژیانیش ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گرانتر دەبێت و قبوڵکردنی ئەم دۆخە بۆ خەڵکی ئێران و بە تایبەت توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگای ئێران کە توانای کڕینی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیشیان نییە، ئەستەمە.