ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٠، سەرەڕای رێککەوتنی وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەڵام بۆ جارێکی دیكه نرخی نەوت نزیك به ٥ لهسهد دابهزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا ٢٨ دۆلار و ٣٣ سێنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکاش لە خوار ٢٠ دۆلارەوە مامەڵەی پیوەدەکرێت و قیمهتهكهی بۆ ١٩ دۆلار ٣٧ سێنت دابەزیوە.
لە ماوەی حەفتەی رابردووودا نرخى نەوت بەرزبووەوە بە جۆرێک كه نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی ٣٣ دۆلار بەڵام لە ئیستادا سەرەڕای رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەسەر کەمکردنەوەی ١٠ لهسهدی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام لە خوار ٣٠ دۆلارەوە مامەلەی پێوەدەکرێت. شایانی باسه، بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەم بوونهوهی هاتووچۆی زەمينی و ئاسمانی و سست بوونهوهی کەرتی پيشەسازی و بازرگانی و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزينێکی بەرچاوی نرخی نەوت له بازاڕهكانی جیهاندا.