ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ و ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ به شوێن ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری”، سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان، به‌های لیری لۆبنانی تا ڕاده‌یه‌كی بێوێنه دابه‌زی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێش ئه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری” هه‌واڵی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نێت، نرخی هه‌ر دۆڵارێكی ئه‌مریكا ١٩ هه‌زار و ٧٠٠ لیری لۆبنانی بوو. به‌ڵام به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه نرخی هه‌ر دۆڵارێك گه‌یشته ٢٣ هه‌زار و ٣٥٠ لیر كه له بازاره‌كان به به‌های ٢٣ هه‌زار و ٤٥٠ لیر مه‌عامله ده‌كرا. دابه‌زینی به‌های لیری لۆبنانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژانه به‌رده‌وام له شوێنه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن. به پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ٧٧ له‌سه‌دی دانیشتووانی لۆبنانی توانای كڕین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه و ٣٣ له‌سه‌دی منداڵان ئه‌و وڵاته له برسییه‌تی دان. شایانی باسه، له ئێستادا كه لیری لۆبنانی ٩٣ له سه‌دی به‌های خۆی له ده‌ست داوه، كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست كه‌متر له ٣٠ دۆلار و مامناوه‌ندی ئه‌و حه‌قده‌سته له مانگێكدا گه‌یشتۆله ٩٧ دۆلار.