به پێی ڕاپۆرتهكان، بەرهەمهێنانی ماشین لە ئێران، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە، بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو، ٥٠ لەسەد كهمی كردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، بەرهەمهێنانی ماشین لە ئێران لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، ٤٧ هەزار و ٣١٧ ماشینی بارهەڵگر بووە کە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ٤٧ لەسەد دابەزیوە و بەرهەمهێنانی ماشینی سەواری نزیک بە ٤٣ هەزار و ٧٥٨ ماشین بووە کە ئەویش بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. لەگەڵ دەستپێکی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئابووریی ئێران بەرەو داڕمانی یەکجارەکی ڕۆیشتووە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیش لەبەر گەندەڵی و دزی و ناکارامەیی خۆیان، نەیانتوانیوە تاکوو ئێستاش ئەو کێشانە چارەسەر بکەن.