کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

دابه‌زینی ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و ئۆرووپا

دابه‌زینی ئاستی بازرگانیی نێوان

دابه‌زینی ئاستی بازرگانیی نێوان

بەپێی ئامارە نوێیەکانی کۆمیسیونی ئۆرووپا، ئاستی بازرگانیی دوولایەنەی نێوان ٢٨ ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، لە ٦مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩وە، بەنیسبەت دەورەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆ یەک لەسەر چوار دابەزیوە.

بەپێی ئامارەکان کە کۆمیسیونی ئورووپا ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردەوە، هەناردەکردنی یەکیەتیی ئۆرووپا بۆ ئێران لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩وە، ٥٣ لەسەد دابەزیوە و هاوردەکردن لە ئێرانەوە ٩٣ لەسەد کەمی کردووە. هۆکاری بەرچاوی دابەزینی هەناردەکردنی ڕێژیمی ئێران بۆ یەکیەتیی ئورووپا لەوەدایە کە بەشی زۆری هەناردەکردنی ڕێژیم بۆ یەکیەتیی ئورووپا نەوتی خاو بووە کە بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا، ئەو وڵاتانە هاوردەکردنی نەوتیان لە ئێرانەوە ڕاگرت. وڵاتی ئاڵمان کە یەکێک لە گەورەترین هەناردەکەرانی کاڵا بۆ ئێران دەهاتە ئەژمار،  لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا، هەناردەکردنی ئەو وڵاتە بۆ ئێران، ٤٣ لەسەد نزمبووته‌وه‌.بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، زۆرێک لە وڵاتان پەیوەندیی بازرگانیی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە هێناوەتە خوارێ و بەم هۆیەوە ئابووریی ئێران بەرەو داڕمان چووە.