ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، نرخی به‌رابه‌ری یۆرۆ و پۆند له‌گه‌ڵ دۆلاری ئه‌مریكا به‌هۆی ناڕوونی داهاتووی ئابووری یه‌كێتی ئۆرووپا پاش پچڕانی گازی ڕووسیه، دابه‌زینێكی مێژوویی تۆماركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نرخی هه‌ر پۆندێك به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئا‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه تا ١٤٤.١ دابه‌زی كه له ١٩٨٥ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ بێ وێنه‌یه، هه‌ر چه‌ند له درێژه‌ی مامه‌ڵه‌كان له بازاڕه‌كانی جیهاندا تا ئاستی ١٤٩٩.١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام هێشتا له سه‌دا ١٤ سه‌دۆم كه‌متره له ڕۆژی ڕابردوویدا.