ده‌بیركولی كۆمه‌ڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆخانیاتی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی كچانی گیرۆده‌ی سیگار له ئێران گه‌یشتۆته ١٢ بۆ ١٥ ساڵ و له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له سه‌دا ١٣٣ گه‌شه‌ی كردووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، نرخی گیرۆده‌بوون به سیگار له نێو ژنانی ئێرانی دا له سه‌دا ٧٠ به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاماره‌كان بۆ كچانی ١٢ بۆ ١٥ ساڵ خراپتره و ١٣٣٪ په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه پێشتر ئاماره‌كان باسیان له گیرۆده‌بوونی ٢٢٪ی پیاوان و ٤٪ی ژنانی ئێرانی به سیگاریان ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر مه‌جلیسی ڕژیم لایه‌حه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد و به‌پێی ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه كه له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی حه‌ته‌م دا نرخی باج بۆ به‌رهه‌مه دۆخانیهكان بباته سه‌ره‌وه.
