کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دابه‌زینی ته‌مه‌نی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ ئێران

دابه‌زینی ته‌مه‌نی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ ئێران 3

دكتۆر مینۆ موحره‌ز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ته‌مه‌نی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ بۆ ١٦ ساڵ دابه‌زیوه‌.

ئه‌و دكتۆره‌ له‌ ڕاپۆرتێك دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماره‌ حكوومه‌تیه‌كان جێی متمانه‌ نییه‌ و به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌ ئه‌نقه‌ست ڕێژه‌ی تووشبووان كه‌متر له‌ ئاماره‌ تۆماركراوه‌كان ڕاده‌گه‌ینن. ڕێژه‌ی ٨ له‌ سه‌دی جه‌معیه‌تی تووشبووانی ئه‌یدز له‌ ئێران به‌ واتای تووشبوونی ٧ ملیۆن كه‌سه‌ له‌ حاڵێكدا زۆربه‌ی تاقیگه‌كان تستی ژنۆتایپینگیان نییه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ زۆرێك له‌ تووشبووان ئاگاداری دۆخی ته‌ندرووستی خۆیان نین تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی ئه‌وان وه‌كوو پزیشكی بسپۆڕ ده‌كه‌ن، ئه‌و كات ده‌زانن كه‌ تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدز بوون.