به وته‌ی به‌رپرسانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای ورمێ، ئاستی مه‌خزه‌نی به‌ندئاوه‌كانی بۆكان و مهاباد به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی ئاو له شاری ورمێ بۆ شه‌ش ملیۆن میتری چوارگوشه هه‌ڵكشاوه.
له‌تیف خۆش سیره‌ت له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا وتی: ئێران ماوه‌ی پێنج ساڵه گیرۆده‌ی وشكه‌ساڵی سه‌خت بووه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و نه‌بارینی باران و به‌فر، دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی ئه‌بێ ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی بنه‌ماڵه‌كان دابه‌زێت و خه‌ڵك هاوكاری بكه‌ن. سه‌رانه‌ی مه‌سره‌فی ئاو له شاری ورمێ بۆ شه‌ش ملیۆن میتری چوارگوشه چووه‌ته سه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌م نه‌كرێته‌وه، دانیشتووانی ئه‌و گه‌وره‌شاره له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێ ئاوی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.