به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی كوردستان له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان دا وتی: به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای كوردستان ته‌نیا ٤٤ له سه‌د ئاویان تێدایه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تییه، ئاستی بارانبارین له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی ٣٠ له سه‌د كه‌می كردووه و ٤٤ له سه‌دی مه‌خزه‌نی به‌ندئاوه‌كان خاڵییه. كمی بارانبارین، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای كوردستان به ئوستانه‌كانی دیكه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی به‌ندئاوه‌كانی كوردستان و به‌رپرسانی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی ئه‌و پارێزگایه، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌م ئاوی له سێ مانگی داهاتوودا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه.