کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خەڵکی کورد لە شاری حەلەب لەنێوان ئاگری دو دەوڵەتی سوریه و تورکیا دا

f168f50c 3ace 44b2 b30d 0b66ccbe

لە کاتێکدا جیهان چاوەڕوانی دەکرد سوریای دوای بەشار ئەسەد، سوریایەکی دیموکراتی و دادپەروەر بێت، ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات تاقیکردنەوەیەکی تاڵە بۆ ئەو خەونە. شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە، کە چوار رۆژە کەوتونەتە بەر پەڵاماری چەکدارانی سەر بە تورکیا دوو گەڕەکی کوردنشین لە شاری حەلەبن کە دەیان ساڵە نموونەی ژیانی ئاشتیانەن، ئێستا لەژێر پەلامار و گەمارۆدانی بێ بەزەییەکی مرۆیی دان. توندوتیژییەکە لەلایەن میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لە تورکیا ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە ناوی دەوڵەتی نوێی سوریا.

ماوەی چوار ڕۆژە چوار گروپی چەکداری هێرشیان دەستپێکردووە کە ناسنامەیان لە پەروەندەی تاوانی جەنگیدا تۆمارکراوە. فیرقەی سوڵتان موراد، فیرقەی عەمشات (سوڵتان سولەیمان شا)، فیرقەی حەمزە، و بزووتنەوەی نورەدین زەنکیهەموویان لیستی ڕەشی نێودەوڵەتیان لە پشتە.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣ دوو لەم گروپانە و سەرکردەکانیانی وەک ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ناساند. نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەنامەی پێشێلکاریەکانیانی تۆمارکردووە: کوشتنی بەئامانج، کوشتوبڕی نەژادی، توندوتیژی سێکسی دژی کەمینەکان، و تاڵانی سیستماتیک لە عەفرین و مەنبەج.

ئەم چەکدارانە تەنها بەناوە بەشێکن لە سوپای نوێی سوریا. لە ڕاستیدا، ئەوان موڵکی سیاسی تورکیان و موچەیان لە ئەنقەرە دەدرێت، ڕاهێنانیان لە تورکیا دەکرێت، و سەرکردەکانیان میوانی وەزیرانی تورکن.

ڕێگری لە گەیشتنی دەرمان، خۆراک و سووتەمەنی بۆ دەیان هەزار کەسلەوانە منداڵ، و بەساڵاچوونەک تەنها سیاسەتێکی بێ بەزەییە، بەڵکو بەپێی یاسا نێودەوڵەتی تاوانی جەنگە. گەمارۆدان ئامرازێکە بۆ تێکدانی ڕەوتی ژیان، بۆ زەلیلکردنی خەڵکێک کە تەنها تاوانیان کورد بوونە.

شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە ساڵانی دوورودرێژە نموونەیان پێشکەشکردووە لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێی نەتەوەیی و ئایینی. لەکاتی شەڕی حەلەب، ئەم گەڕەکانە دەرگایان کردەوە بۆ دەیان هەزار دەربەدەری عەرەب و تورکمان. ئێستا ئەو دەستە خۆشەویستییە بە گەمارۆدان پاداشت دەدرێتەوە.

ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، نموونەیەکی دیارە لە خراپترین جۆری دەسەڵاتی نوێی سوریه و دەوڵەتی تورکیا، هەردووکیان بە دابینکردنی چەک و چەکدار بەشدارن لەم تاوانەدا.. ئەمە سیاسەتی دڵخواز و بەرنامەڕێژکراوە: خەڵکی کورد بکە بە قوربانی، بەڵام دەستی خوێناوی خۆت بشارەوە. بێدەنگی لەبەرامبەر ئەم ستەمە، هاوبەشی تێیدایە.

پێویستە چەند داواکاری فۆری جێبەجێ بکرێ: گەمارۆ لەسەر شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە

دەستبەجێی لابچێ. هەموو هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر خەڵکی ئەو دو گەرەکە رابگیرێ، ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکاری تەندروستی و خۆراکی بکرێتەوە. بە شوێن دابین بونی ئەو داخوازیە سەرەتایانەدا، لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ لە تاوانی جەنگ و ،بەڕێوەبردنی دادگای تاوانەکاران بەپێی یاسای نێودەوڵەتی. کۆتایی هێنان بە بڵاوکردنەوەی چەک و چۆڵ و پشتیوانی لە میلیشیاکانی تۆمارکراو وەک تیرۆریست، فشاری سیاسی و ئابووری لەسەر تورکیا بۆ کشانەوەی پشتیوانی لەم گروپانە.

شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە تەنها دوو گەڕەک نین لەسەر نەخشەی جوغرافی. ئەوان سیمبۆڵن بۆ ویستی ژیان، بۆ بەرگری لە کەرامەتی مرۆڤ لەناو دڵی ئاگر. هەموو جارێک کە میلیشیایەک شەقامێک دادەخات، هەموو جارێک کە منداڵێک لە برسییەتی دەمرێت، هەموو جارێک کە کەسێکی نەخۆش نەتوانێت دەرمان بدۆزێتەوە، جیهانی ئێمە لە مرۆڤایەتی دوور دەکەوێتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، هەمان ئەم گروپانە بەشداربوون لە کوشتاری عەلەوی و دروزەکان لە ساڵی رابردوو.  ئەمەی لە سوریا دەگوزەرێت ئەوەمان پێدەڵێت کە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق کار دەکەن چونکە هاوکاری لۆجیستی و داراییان لە ئەنقەرەوە پێدەگات و زیاتر دەبێت وەک موڵکێکی تورکی لێیان بڕوانرێت نەک هیزی سوپای سوریا.

شاری حەلەب هێندەی لەژێر دەستی موجاهیدەکانی ئەحمەد شەرع دایە، بەهەمان ئاستیش لەژێر دەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی تورکیا دایە. بەو مانایەی ئەو گەمارۆدانە بڕیاری دوو حکومەتی لەپشتە و جۆرێک لە گەلەکۆمەکیە.

گەمارۆدان، کە ڕێگری لە چوونە ناوەوەی دەرمان، خۆراک و سووتەمەنی بۆ ناوچەیەک، کە پڕە لە ، منداڵ و بەساڵاچوو، ئەمەش تاوانی جەنگە.شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە تەنها دوو گەڕەک لە شاری حەڵەب نین، بەڵکو سیمبۆڵی پاراستنی ژیان و ئیرادەی خەڵکی کوردی ئەو شارەن.