ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوابەدوای خۆپیشاندانه سه‌راسه‌ریه‌كانی خەڵکی ئێران له ڕۆژی ٤٣هەمدا، زۆربەی حکومەتەکان و خەڵکی وڵاتانی جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتانی “کانادا”، “تورکیا” ،”ئاڵمان”، “ئۆتریش” “ئیسرائیل”، “ئۆستورالیا”، “ئەمریکا”، “نۆروێژ”، “سوێد” و زۆر وڵاتی دیكه بە ئیدانەكردنی کوشتاری خەڵکی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئێران ڕاده‌گه‌ینن. جێی ئاماژەیه له هەندێک وڵاتی جیهان وه‌كوو “ئاڵمان” “نۆروێژ” “سوێد” و “باشووری كوردستان” پشتیوانی خۆیانیان له سەر شەقامەکان و بهوتنەوەی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.