کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خەبات بۆ دابین کردنی مافی پێشێل کراو تاوانێکی جەنایی نییە، مافێکی حاشاهەڵنەگر

لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیدا ناڕەزایەتی لە بارودۆخی دژواری کار و ژیان و خەبات بۆ دابین کردنی مافە سەرەتاییەکانی ئینسان تاوانە و ئەویش لە جۆری جەنایی. رژیمی ئیسلامی پارێزەری نەزمی سەرمایەداریە و هەموو جۆرە هێرشێک بۆسەر ئەم نەزمە و تەنانەت ناڕەزایەتی بەدژی زێدە رۆییەکانی، بەپێی قانونی دەست پوختی پاڕلمان و باقی ناوەندەکانی بڕیاردان لەم رژیمەدا دەچنە خانەی تاوانە جەناییەکانە. مەعمولەن رژیمە سەرمایەداریەکان ئەم سیاسەتەیان هێندێک شاراوە تر و بە پارێز تر بە کردەوە دەردێنن. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەم کارە بە ئاشکراترین و روو هەڵماڵاوانە ترین شێوەی مومکین ئەنجام ئەدات. بۆ نمونە لەم چەند حەوتوەی دواییدا لە چەند حاڵەتدا کرێکاران بە هۆی ناڕەزایەتی بە پێشێل بوونی مافەکانیان لەلایەن مەحاکمی جەناییەوە لە بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامیدا بە زیندان و شێلاق مەحکوم کراون. تازەترینی ئەم حاڵەتانە مەحکومیەتی کرێکارانی مەعدەنی چادر ملوە لەم جۆرە محاکەمانەدا. ” تاوانی” ئەوان ڕیکخستنی تەحەسون و مانگرتن بووە بۆ دابین بوونی مافە پێشێل کراوەکانی کرێکارانی ئەم مەعدەنە.بەڵام کۆماری ئیسلامی لە هەمانحاڵدا لەو جۆرە رژیمانەیە کە تەنانەت ئەو قانونانەی کە خۆی لە بارودۆخێکی دیاریکراودا و بەپێی کۆمەڵێک بەرژەوەندی پەسندی کردون، لە بارودۆخێکی تردا بەبێ ئەوەی کە خۆی شلوێ بکات پێشێلیان دەکات. بەپێی قانونی کارێک کە خۆدی رژیم پەسندی کردوە، لە حەوزەی مەسایلی کرێکاریدا پێڕاگەیشتن بە ناکۆکی شوێنی کار لە سەڵاحیەتی هەیئەتی چارەسەری ناکۆکی دایە. ئەو هەیئەتانەی کە وەک بەشێک لە سازمانی وەزاڕەتی کار بەحیساب دێن.403

بەپێی قانونی کارێک کە خۆدی رژیم پەسندی کردوە، لە حەوزەی مەسایلی کرێکاریدا پێڕاگەیشتن بە ناکۆکی شوێنی کار لە سەڵاحیەتی هەیئەتی چارەسەری ناکۆکی دایە. ئەو هەیئەتانەی کە وەک بەشێک لە سازمانی وەزاڕەتی کار بەحیساب دێن. هەڵبەت لە کەس شاراوە نییە کە لەم مەحاکمی چارەسەری ناکۆکیانەشدا تەنیا وتەکانی خاوەنکار دەکرێتە بنەمای دەرکردنی حوکم. ئەو خاوەنکارانەی کە تەنیا پیوانەی ئەرزشەکانیان بەدەست هێنانی قازانجی زیاترە لە رێگای چەوساندنەوەی زیاتری کرێکاران و داسەپاندنی بێ مافی بەسەریاندا.کرێکاران لە حاڵێکدا لە مەحکەمە جەناییەکاندا محاکەمە و مەحکوم دەکرێن کە کەس پێی شک نایەت هیچ کات لە محاکەمەیەکی لەم چەشنەدا خاوەنکارێک سەبارەت بە نەدانی حقوق لە چەند مانگی بەردەوامدا بە کرێکاران تەنانت سەرزەنش کرابێت، چ بگات بە دەر کردنی حوکمی زیندان و شێلاق بۆی. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە ئیستناد بە ئەخباری ئیلنا هەواڵنێری کاری کۆماری ئیسلامی، هێندێک لە خاوەنکاران زیاتر لە ٧ مانگە حەقوقی کرێکارانی خۆیان نەداوە.بەڵام بۆچی رژیمی ئیسلامی دەست بۆ ئەم جۆرە کردارانە دەبات لەدژی کرێکاران و ناڕەزایەتیەکانیان؟ رەنگە وڵامی ئەم پرسیارە لە قۆناغە جۆراو جۆرەکاندا هێندێک جیاواز بێت. بەڵام لە دەورەی ئێستادا ئەم کردارانە دەرخەری ئەو ڕاستیە ئاشکرایەن کە رژیمی ئیسلامی بەتایبەت دوای تەوافوقاتی هەستەیی لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشدا شمشیری لە کالان دەرکێشاوە. رژیمێکی کە لە بەرەنگار بوونە لەگەڵ ناڕەزایەتی کرێکاراندا، دەست ئەداتە کارێک کە تەنانەت لە چوارچێوەی قانونەکانی خۆشیدا ناگونجێت، دەردەکەوێ کە لە کارایی شگردە فریوکارانەکان و سەرکوتی ناڕاستەوخۆ بێ هیوا بووە. ئەو کردارانەی کە تەنیا بۆ پشتیوانی بێ ئەملاو ئەولا لە بەرژەوەندی ئابووری کەمینەیەکی یەک لەسەدی سەرمایەداران و دەڵاڵەکانی کار، بەڕێوەدەچێت، لەوێوەیە کە رژیم دەزانێ مەترسی راستەقینە لە کوێوەیە و لە هەوڵدایە تا لەم ڕێگایەوە بە نیشاندانی رواڵەتی ڕاستەقینەی دژی کرێکاری خۆی ” ئەمنیەت” ی پێویست بۆ سەرمایەگوزاری و بەدەست هێنانی سود بە قیمەتی ماڵوێرانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش دابین بکات. ئەم سیاسەتە وڵامێکە بۆ نیازە ئابووریەکانی سەرمایەداری ژێر حاکمیەتی رژیمی ئیسلامی لە ئێران.

ئەم رژیمە بە ئاشکرایی بەم کردارانەی دەیەوێ ئەم پەیامە وەبیر هەموو بەشەکانی چینی کرێکار بێنێتەوە کە لە روانگەی کۆماری ئیسلامیەوە، لەم دەورەیەدا ناڕەزایەتی و خەبات بۆ بەدەست هێنانی مافەکانتان، تاوانێکی جەناییە و بە توندی بەردخوردی پێدەکرێ. ئەگەرچی سەرمایەداری ساڵانێکە کە لە ئێراندا دەسەڵاتدارە و دەوڵەتەکانی جەنایەت و سەرکوت دەکەن و هەڵسوڕاوانی کرێکاری زیندانی دەکەن؛ بەڵام وادیارە کە هەرچی کات تێپەڕ ئەبێت ئەم هێرشانە ئاستێکی بەرینتر بەخۆیانەوە دگرن. شکایەتی خاوەنکاری مەعدەنی بافق، دادگایی کرانی کرێکارانی ئەم مەعدەنە و لە کۆتاییدا مەحکوم کرانی کرێکارانی مەعدەنی چادر ملو نیشانەی دەورەیەکی نوێیە لە سوڵتەی سەمایەداری. خەباتی کرێکاری دوانەی نیزامی سەرمایەدارییە و هەرچی رژیمی ئیسلامی زیاتر هەوڵ ئەدات لە بەرەو پێش بردنی ئەرەکە رۆتینەکانیدا لە خزمەت بە چینی سەرمایەدار شێلگیر تر بچوڵێتەوە، بەرەو روو بوونەوەی ئەم دوانەیە روونتر و ئاشکراتر خۆی نیشان ئەدات. ئەوەی پەردەی مافە ئیسلامیەکان بۆ دەربڕینی ئاشکرای مافی خاوەنانی سەرمایە لائیەدات، گوشاری بەردەوامی خەباتی چینایەتیە. گشت ئەم رووداوە بەیەکەوە بستراوانە و لەحاڵی پەرەسەندندا، کە ناڕەزایەتی سەرتاسەری موعەلیمانیش یەکێک لە نمونەکانی بوو، لە هەمانحاڵدا کە دەربڕی ئەم راستیەیە کە جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئێران بە حوکمی بارودۆخی عەینی ژیانیان، لە بەرانبەر ئەم بارودۆخە تەحەمول ناپەزیرەدا دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان هەڵبڕێوە. کاردانەوەی بێداگاکانی رژیم لە بەرانبەر ناڕەزایەتی رەوای کرێکاراندا سەرچاوە گرتوو لە نیگەرانی جیدی دەوڵەتی پشتیوانی سەرمایەدارانە لە ئێران. ئەوان ئەگەر بۆ مانەوەی حاکمەیەتەکایان بتوانن بە دانی ئیمتیاز و بەسەرەوەنانی جامێک ژەهری تر قەیرانەکەیان هێور بکەنەوە، لە مەیدانی نێوخۆییدا لە بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ قەیرانی سیاسیدا و لە راستیدا لە بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتی و خەباتی روو لە گەشەی خەڵکدا رێگایەک بێجگە لە سەرکوتگەری ناناسن. بەڵام ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانە لەوێوە کە پەیوەستە بە ژیان و بەڕێچونی کرێکاران و زۆربەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایەوە، بەم جۆرە هەوڵانە دانامرکێتەوە. چاوەڕوانی و تەوەقوعاتی خەڵک لە ژیان و مافە سەرەتاییەکانی دوای لاچونی ئەگەری تەحریمەکان دەچێتە سەرەوە و ئەم رەوتە هەرگێز بۆ دواوە ناگەرێتەوە. روون و ئاشکرایە دیفاع لە خۆ و دیفاع لە مافی خۆ نەک هەر تاوان نییە بەڵکو مافێکی حاشا هەڵنەگری تاکە کەسیشە. بەڵام ئامرازی پێویست بۆ دەستەبەر کردنی دەبێ لە پێشدا ئامادە بکرێت. ئەم ئامرازەش شتێک نییە بێجگە لە قوڵ کردنەوەی ئاگاهی، پتەو کردنی یەکگرتویی و پەرەپێدانی تەشکیلات.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-