کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

خۆڵبارین ٢٣٥ هاووڵاتی ئیلامی ڕه‌وانه‌ی بیمارستان كرد

خۆڵبارین ٢٣٥ هاووڵاتی ئیلامی ڕه‌وانه‌ی بیمارستان كرد 3

به‌ هۆی خۆڵبارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆستانی ئیلام، ٢٣٥ هاووڵاتی به‌ هۆی خراپی باری ته‌ندرووستییان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئه‌م مانگه‌ و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ گیان و ته‌ندرووستی هاووڵاتیان، به‌ ده‌یان هاووڵاتیی لهدوو ئۆستانی كرماشان و ئیلام ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون و ته‌نیا له‌ ئۆستانی ئیلام ٢٣٥ كه‌س به‌ هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراون.