کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆکوشتنی چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان

خۆکوشتنی چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان 2

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی لە شارەکانی سەراوڵەی سەر بە ئوستانی ئیلام، سەقز و شاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لە نێوانیاندا لاوێکی ١٥ ساڵ تەمەن بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، ئەو مێرمنداڵەی خەڵکی ئیلام بە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگەی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، حامید حەسەنیخەڵکی شابادی ئوستانی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو لاوی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانیسەلام ئیبراهیمی و وەفا ئەلیاسیبەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.