کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان 4

شەوی پێنجشەممە ٢٩ی مانگی گوڵان، یەکێک لە دەرەجەدارەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان بە ناویمەسعوود ئیزەدیدەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دەرەجەدارەی ئەرتش خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵه‌ كه‌ زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری نیزامیی لە گرووپی پەدافەندی هەوایی کرماشاندا هه‌بووه‌ و بەهۆی کێشەی ئابووریه‌وه‌ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.