کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆکوشتنی بەندکراوێکی سیاسی به‌هۆی گوشاره‌كانی ڕژیم لە شاری شنۆ

خۆکوشتنی بەندکراوێکی سیاسی به‌هۆی گوشاره‌كانی ڕژیم لە شاری شنۆ 2

“مەتین حەسەنوەند” بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ دوای تێپەڕاندنی سێ ساڵ لە ماوەی ٥ ساڵ سزای بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەر، یەک ڕۆژ دوای هاتنە مەرەخەسی لە زیندانەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە حاڵێکدا لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ سەرقاڵی تێپەڕکردنی سەربازی زۆرەملێ بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە. جێگای ئاماژەیە مەتین حەسەنوەند” لە زستانی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای سەربازی ورمێوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی ماکۆ گوازرایەوە.