بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24ی مانگی گوڵان، هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیم بە چەکی قورس و نیوە قورس هێرشیان کردە سەر گوندێکی بەلوچستان و لە گەڵ خۆڕاگری لاوان بەرەوڕوو بوونەوە.
گوندی حومەیری هەڵکەوتوو لە قەسرقەندی بەلووچستان بەرەبەیانی رۆژی هەینی کەوتە بەر هێرشی دڕندانەی هێزەکانی سپای پاسداران و لاوانی ئەم گوندەش بۆ بەرگری لە خۆیان لێیان وەدەست هاتن و تێکهەڵچوونی لێکەوتەوە. لەو ناوە 7 کەسی سەر بە سپای پاسداران کوژراون و 3 لاوی خۆڕاگریش گیانیان لەدەست داوە.