له ده‌یان وڵاتی جیهان كوشتنی ژنان و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ریان له‌لایه‌ن پیاوانی هندووستانیه‌وه، به توندی ئیدانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، هه‌زاران هندووستانی دانیشتووی ١٣٠ شار له ٢٥ وڵاتی جیهان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، دژبه ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كوشتنی كادرێكی ده‌رمان به ناوی “مومیتا دبناس” خۆپێشاندان به‌ڕێوه بردووه. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، هه‌زاران پزیشك و په‌ره‌ستار له چه‌ندین ئه‌یاله‌تی هندووستان، له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری توندووتیژی دژبه ژنان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ كادری ده‌رمان و دادپه‌روه‌ری بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته بوون.