بڕانی بەردەوامی برق لە عێڕاق ژیانی ئاسایی تووشی ئاڵۆزی کردووە و لە بەغدا و چەندین ئوستانی باشووری ئەو وڵاتە دژ بە ئەم دۆخە ناڕەزایەتی بەرین وەڕێکەوتووە.
ناڕەزایەتی دژ بە بڕانی بەردەوامی کارەبا لە عێڕاق لە سێ رۆژ لەمەوبەروە چڕتر بووەتەوە و رۆژی یەکشەممە خەڵکی تووڕە لە کەربەڵا جاددە سەرەکییەکانی شاریان گرت. بڕان و کەمی کارەبا لە عێڕاق لە کاتێکدایە کە ئەم رۆژانە گەرمترین رۆژەکانی ساڵن و دەمای هەوا لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە لە 50 دەرەجەی سانتیگراد نزیک دەبێتەوە.