ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان و خه‌ڵكی ئۆكراین له شاری كییه‌ف له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و له شاری هیۆستۆنی ئه‌یاله‌تی تێگزاسی ئا‌مریكا، ئیرانیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان و خه‌ڵكی ئۆكراین به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له هه‌ناره‌ده‌كردنی مووشه‌ك و په‌هباد بۆ ڕووسیه و كوشتنی شارومه‌ندانی ئۆكراینی نیشاندا، له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ئێرانیانی ئا‌مریكا له شاری هیۆستوونی تێگزاسی ئا‌مریكا خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام دا و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.