شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوانی شۆڕشگێڕ له جوانڕۆ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران بۆ جارێكی دیكه دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی كچ له‌شاری جوانڕۆ پاش مه‌دره‌سه دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رزكرده‌وه و له كاتی شه‌ودا لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به به‌ستنی شه‌قام و ئاگردانی لاستیك دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له گه‌ڕه‌كی ئه‌مانیه كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “هیز تۆی، هه‌رزه تۆی، ژنی ئازاده منم”، “له ژێر ئه‌شكه‌نجه ده‌ڵێم: یان مه‌رگ یان ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه.