ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی گوندی حه‌ساندینی سه‌ر به شارستانی پاسوور له ئوستانی دیاربه‌كر، دژ به چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی گوندی حه‌ساندین له به‌رده‌م مه‌عده‌نێكی ئه‌و ناوچه خێوه‌تیان هه‌ڵدا و ڕایانگه‌یاند: شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت به بێ ڕه‌زامه‌ندی گوندنشینیان هه‌وڵی داگیركردنی موڵك و ماڵی گشتی و له‌ناوبردنی ژینگه‌یان داوه و ئه‌وان ڕێگرییان لێ كردوون.