ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان چالاكی ژینگه‌یی و پارێزوانی سرووشت له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گازه گۆڵخانه‌یه‌كان له‌لایه‌ن سه‌نعه‌تی فڕۆكه‌وانییه‌وه، له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی ئامستردام كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كی برینه كه له‌لایه‌ن گرووپی “گرین پیس” و ” دژایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌ناوچوون” به‌ڕێوه چووه. به‌شداربووان به جل و به‌رگی سپی چوونه‌ته نیو مه‌حه‌وه‌تی فڕۆكه شه‌خسیه‌كان و به مانگرتن له‌به‌رده‌میان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ فڕۆكه‌یه‌ك بفڕێت.