ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٨ی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٢ی زاینی، ڕۆژی جیهانی مافی “له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه“یه و له‌م ڕۆژه‌دا هه‌زاران ژن له سه‌رانسه‌ری جیهان خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.
له‌وڵاتی ئیتالیا ئه‌و مه‌راسیمه به هه‌ستیارییه‌كی زۆرتره‌وه به‌ڕێوه‌چوو له‌به‌ر ئه‌وه كه ژنان پێیان وایه ده‌وڵه‌تی ڕاستڕه‌وی ئه‌و وڵاته دژی “له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه“یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاسته‌نگی یاسایی بۆ ئه‌و مافه درووست بكات. له وڵاتی فه‌ڕانسه‌ش خۆپێشاندانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چوو و ژنان به دروشمه‌كانی “جه‌سته‌ی خۆمه و ته‌نیا خۆم له‌سه‌ری بڕیار ده‌ده‌م” و “له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه مافمانه و له مافه‌كه‌مان به‌رگری ده‌كه‌ین“، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌تی ڕاست ڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشاندا. له‌وڵاتی مه‌جارستانیش هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تی به‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت كه دایكانی دوو گیانی ناچار ده‌كرد پێش له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه نیشانه‌كانی ژیانه‌وه‌ی تاقی كه‌نه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دروشمیان وته‌وه.