کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ژنان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس له‌ توركیا

خۆپێشاندانی ژنان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس له‌ توركیا 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنانی كرێكار و فمێنیستی توركیا به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌ شاری ئیستانبوول خۆپێشاندانیان كرد.

ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه وێڕای ئاسته‌نگییه‌كانی پۆلیسی توركیا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی له‌ مه‌یدانی كادیكۆی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت، ڕێگری له‌ ژنكوژی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری به‌رابه‌ر، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و حه‌قده‌ستی یه‌كسان بوون. ناڕازیان له‌ دروشمه‌كانیان دا ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان كرد و ڕایانگه‌یاند: ژنان پێبه‌ندی یاسای شه‌ریعه‌ت نابن و ئه‌بێ توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یوه‌ست به‌ كۆنوانسیۆنی پاراستنی مافی ژنان بێت.