ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، سوید، یۆنان و ئیتالیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پێدانی مافه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ڕێپێوانی ٨ی مارس له فه‌ڕانسه، له شه‌وی پێنجشه‌ممه ٧ی مارسه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و گرووپه‌كانی “ال.جی.بی.تی.كیو” تێدا به‌شدار بوون و دژبه فاشیزمی ده‌وڵه‌تی، یاساكانی دژبه كۆچبه‌ران و هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه دروشمیان به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی ستۆكهۆڵمی سوید و له‌ندن له به‌ریتانیا ئێرانیان ئازادیخواز و ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان كۆبوونه‌وه و ڕۆژی ٨ی مارسیان له ژنانی شۆڕشگێڕی ئێران پیرۆزبایی كرد. به‌شداربووانی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه. له شاری ئاتنی یوونان، خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. له شاری ڕۆمی ئیتالیا هه‌زاران ژن به دروشمی به‌رابه‌ریخوازانه ڕپێێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد و پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی ژنانی جیهان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی.