ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران ژنی دانیشتووی وڵاتی كۆنگۆ له ئه‌فریقا، دژبه شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كینشاسای پایته‌خت و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌زاران ژن پاش بانگه‌وازی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته دژبه به شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و ماڵ وێڕای بوون. به‌وته‌ی سه‌رۆك كۆماری كۆنگۆ، كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی له وڵاته‌كه‌یان ڕوو ئه‌دات بێده‌نگه و زۆر جار پشتیوانی له تاوانباران ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه گرووپه چه‌كداره‌كان، میلیشیاكان و هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان له كۆنگۆ بۆ به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كانگاكانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌شه‌ڕ هاتوون و تا به ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.