ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنان و خوێندكارانی كچ له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا له نزیك زانكۆی كابۆل، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ركردنی خوێندكارانی كچ نیشان دا.
ژنانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “خوێندن هێڵی سووری ئێمه‌یه“، داوایان له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ كرد پێداچوونه‌وه بكات به بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی كچانی خوێندكار له‌و زانكۆیه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش كاتژمێرێك چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ر خوپێشانده‌ران وێڕای ئازار و بێڕێزی هه‌ڕشه‌ی كوشتنی لێ كردن.