کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ژنانی ئه‌فغانستانی دژ به‌ تالیبان له‌ پاكستان

خۆپێشاندانی ژنانی ئه‌فغانستانی دژ به‌ تالیبان له‌ پاكستان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵڕۆژی به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تی تالیبان، ژنانی ئه‌فغانستانی په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی پاكستان خۆپێشاندانیان كرد.

  1. ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه ڕاهاتنی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری تالیبان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كچانی ئه‌فغانستانی بۆ مه‌دره‌سه‌، زانكۆ و كار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژنانی تێكۆشه‌ری ئیتالیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی، پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ئێران و ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی ئاماری یوونسكۆ، یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كچی ئه‌فغانستانی له‌ خوێندن بێبه‌ش كراون.