ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، چالاكانی دژه ئێمپریالیست له ئاڵمان، دژبه قازانچ په‌ره‌ستی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچوڵ خۆپێشاندانیان كرد و یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كیان گه‌مارۆدا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و به هۆیه‌وه ٥٧ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه كه ١٥٠٠ چالاكی چه‌پگه‌رای ئاڵمان دژبه قازانچ په‌ره‌ستی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له‌و وڵاته ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و داوای كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئاڵمان له شه‌ڕی ئۆكراین ده‌كه‌ن. ئه‌و خۆپێشاندانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی چه‌پگه‌راكانی “ڕاین مێتال دیس ئارم” و له شاری “كاسێل” ڕێكخراوه و كار و چالاكییه‌كانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تانكی “لێئۆپارد“یان تووشی كێشه و گرفت كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ٥٧ كه‌سیان برینداركرد.
