كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له شاری “پاریس”ی فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه خۆپێشاندانیان كرد و مه‌یدانی “ئێستراسبوورگ”یان داخست.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه كه ماوه ی٢ ساڵه ئه‌ندامی گرووپی “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی گشتی”ین ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له فه‌ڕانسه له نێوان دوو كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌ردووكیان دژی ژینگه و سرووشتن و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ ده‌ده‌ن. به وته‌ی ناڕازییان، “ئیمانۆئل ماكرۆن” بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌سه‌ڵاتدار بوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و به پێچه‌وانه‌وه زۆرترین هاوكاری پێشكه‌ش به ئه‌و كۆمپانیایانه كرد كه زۆرترین زیانیان به ژینگه و سرووشت كه‌یاندووه.