گرووپێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ئیتالیا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، له سنووری ڕه‌فه‌ح كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیووز، چالاكانی مه‌ده‌نی ئیتالیا دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به ئاواره‌كانی غه‌زه بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه درێژه پێ داوه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ١٧ فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هۆشداری به دانیشتووانی خان یوونس داوه به زووترین كات ئه‌و ناوچه چۆڵ بكه‌ن و ڕایگه‌یاندووه كه ئۆپراسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی غه‌زه له چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌ست پێكردووه.